کێشەیەکی بچوک ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاتر دەکات

شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە بڵاوترین و مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە لەسەرانسەری جیهاندا لەنێوان ژنان و پیاواندا.

پێگەی هێڵس دایجست بڵاویکردەوە، شێرپەنجەی کۆڵۆن کاتێک دروستدەبێت خانە شێرپەنجەییەکان لەناوپۆشی کۆڵۆن کەڵەکەدەبن و گەشەدەکەن.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن، بە گشتیی لە هەر 20 کەسێک یەکێکیان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنی هەیە.

هەرچەندە هۆکاری بۆماوەیی رۆڵی گەورە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەبینێت، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکاری دەرەکی وەک زیادەڕەویکردن لە خواردنی شەکر و خۆراکە دەستکردەکان و گۆشتی سوور و خواردنەوە کهولییەکان رۆڵی گەورە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەبینن.

بەپێی نوێترین توێژینەوەکان، قەبزی درێژخایەن یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن، بە شێوەیەک ئەو کەسانەی قەبزی درێژخایەنیان هەیە 1.78 جار ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بە نەخۆشییەکە بەراورد بەو کەسانەی کە کێشەی قەبزیان نییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: فشاری دەروونیی دایک لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە پەرکەمی منداڵ زیاددەکات

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئاشکرایدەکات، ئەو فشارە دەروونییانەی دایک لەکاتی دووگیانیدا رووبەڕووی دەبێتەوە رەنگە ببێتە هۆی زیادکردنی مەترسیی تووشبوونی منداڵ…
Total
0
Share