لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەکرێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ کۆببنەوە و بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان بدەن، هەر ئەمڕۆش قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم مانگە خستەڕوو.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سبەینێوە تیمێکی جیاوازتر دروستدەکەین تایبەت بە مانگی رەمەزان بۆ جێبەجێکردنی کۆی ئەو رێنماییانەی پەیوەندیدارن بەو مانگەوە لە چاودێریکردنی نرخی بازاڕ و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و لایەنی ئاسایش و ئەمنی شارەکە.

داوایشیکرد، بازرگان و فرۆشیارەکان خواستی هاوڵاتییان لەسەر کاڵاکان و هاتنی مانگی رەمەزان نەکەن بە دەرفەت بۆ گرانکردنی نرخەکان، یان خواردنی ماوە بەسەرچوو بخەنە بازاڕەوە.

ئاشکراشیکرد، هێزە ئەمنییەکان لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا ئامادەیی تەواویان دەبێت، جگە لەوەش سەرجەم فەرمانگەکان هەر ئەرکێکیان لەسەرشان بێت تایبەت بە مانگی رەمەزان بە تەواوی ئامادەکارییان کردووە و جێبەجێی دەکەن.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: لە هەرێم لە هەر 100 هەزار کەسێک 150 کەسی تووشبووی شێرپەنجەیە

بابەتی دواتر

دەستەی دەستپاکی: 18 هەزار تۆمەت لەسەر زیاتر لە 14 هەزار کەس لە عێراقدا هەیە و 55 وەزیر و پلە وەزیری تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له ‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ پۆلیسی‌ دارستان كردبوو.…
Total
0
Share