هێزەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لانیکەم 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی دەریای سووردا خستەخوارەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی رابردووهێزەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان لانیکەم 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی دەریای سووردا خستووەتەخوارەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، هیچ کەشتییەکی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا یان هێزەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانی رۆژی رابردوودا زیانیان پێنەگەیشتووە، هیچ راپۆرتێک لە کەشتییە بازرگانییەکانەوە سەبارەت بە هیچ زیانێک نەبووە.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ئەمریکا هاوپەیمانییەکی دەریایی فرەنەتەوەیی دامەزراند بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە دەریای سوور لە بەرامبەر هێرشەکان، کە کەشتییە بازرگانییەکانی ناچارکرد رێڕەوی خۆیان لابدەن و خۆیان لەو رێڕەوی دەریاییە بەدوور بگرن کە %12 بازرگانیی جیهانی پێداتێدەپەڕێت.