بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گوندی کارێزە دوو کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسیتریش برینداربوون
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:30 خولەک، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر رێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی رزگاری، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان شۆفێری نیسان ئاڵتیماکەیە و لە دایکبووی 1972ە، بەئاراستەی سەر رێگای گشتی کەلار -کفری رۆیشتووە، ئەوەی دیکەیان سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەیە لە دایکبووی 1960ە، سێ بریندارەکەش سەرنشینی نیسان ناڤاراکە بوون کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە رۆیشتوون.
دەشڵێت، “بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.”