هەسەدە دەستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕی توركیای ڕاگەیاند

هەسەدە دەستگیركردنی شانەیەكی سیخوڕیان لە چەند ناوچەیەكی حەسەكە ڕاگەیاند.

ناوەندی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شارۆچکەی تل براک کە 42 کیلۆمەتر لەشاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دوورە، شانەیەکی سیخوڕییان دەستگیرکردووە کە لەبەرژەوەندیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کاریانکردووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، شانەكە لە سێ کەس پێکهاتوون، لەخانوویەکدا کۆببوونه‌وه‌ و یەکێک لەئەندامەکان ئامادەنەبووە خۆی بدات بەدەستەوە و هەوڵیداوە بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان ببێتەوە، لەئەنجامیشدا کوژراوە و هاوکارەکانیشی دەستگیرکراون.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە مانگی ڕابردووەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی (سوێند)یان بۆ دەستگیركردنی “سیخوڕو بەکرێگیراوانی”ی تۆڕەهەواڵگرییەکانی تورکیا دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share