ساڵی 2023 زیاتر لە 8 هەزار کۆچبەر لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە

ساڵی رابردوو، ھەشت ھەزار و 565 کۆچبەر لە رێگاکانی کۆچ لە سەرانسەری جیھاندا گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە ساڵی 2022 رێژەکە زیادیکردووە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ساڵی 2023 دا لە رێگاکانی کۆچکردن ھەشت ھەزار و 565 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ژمارەی مردنەکان لە ساڵی رابردوودا بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی %20  زیادیکردووە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەرانی بە کارەسات ناوبردووە و دەڵێت، ” ساڵی رابردوو کوشندەترین ساڵ بوو بۆ کۆچبەران بەو پێیەی ئامارەکە بەرزترینە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، ئەو دۆخە پێویستی  بە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپاراستنی زیاتر هەیە”.

بابەتی پێشتر

ئەدهەم بارزانی لە یادی راپەڕیندا: پاش 33 ساڵ دەردەکەوێت کە ئەمە نە حکومەتە و نە بنەمای حکومەتداری هەیە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share