ئەدهەم بارزانی لە یادی راپەڕیندا: پاش 33 ساڵ دەردەکەوێت کە ئەمە نە حکومەتە و نە بنەمای حکومەتداری هەیە

لە یادی 33 ساڵەی راپەڕیندا ئەدهەم بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژەکانی راپەرینە گەورەکەی کوردستانە، کە بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی کوردستان دەکەم بۆ بەدەستهێنانی ئەو نیمچە ئازادییەی کە هیوادارم لەدەستی نەدەین، هاوکات هەڵبژاردنێکی جیاواز لە ساڵانی پێشوو لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجام دەدرێت.

لە درێژەی پەیامەکەیدا، ئەدهەم بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، “زۆر بەداخەوە کە ئێستا و پاش تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە بە سەر راپەریندا دەبینم کە لە مەترسیدارترین کاتدا دەژین، دەسەڵات بە هیچ گوڕانکاریەک بە سەر شێوازی کارکردنی خۆیدا رازی نەبووە و هەر بابەتێک لە سەر ئەم خاکە بە موڵکی خۆی زانیوە و  ئەو مافەی بە خۆی داوە کە چۆن حەز و ئارەزووی بێت دەسەڵاتداری بکات بەبێ هیچ چاودێریەکی پەڕلەمانی و یاسای و هەر دەنگێکی راست کە گوترابێت ئەمە هەڵەیە خۆی لە کونجەکانی زیندان یان لە کۆڵانەکانی ئاوارەییدا بینیوە”.

دەشڵێت، “پاش 33 ساڵ لەم دەسەڵاتە دەردەکەوێت کە ئەمە نە حکومەتە و نە بنەمای حکومەتداری هەیە، ئایا هەموومان نابینین و نازانین کە حکومەت نە پارەی لەدەستە و نە هێز لەژێر فەرمانی خۆیەتی، بە هیچ شێوەیەك خاوەنی ئەم دوو بابەتە نییە و هێز و پارە لە شوێنێکی دیکەن”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەدهەم بارزانی دەڵێت، “لە ماوەیەكی كەمی داھاتوودا هەڵبژاردنێکی  بێگەرد کە بێگومان جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو، ئەنجام دەدرێت، بە باوەڕی من گۆڕانکاریەکی گەورە لە وڵاتدا دێتەدی کە دڵخوشکەر دەبێت بۆ ئەم میللەتە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی ئەرسەلان بایزی کرد

بابەتی دواتر

ساڵی 2023 زیاتر لە 8 هەزار کۆچبەر لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە،…
Total
0
Share