ڕاپۆرتێك: بە لاچوونی ترەمپ و هاتنی بایدن مەترسیداریی ئێران تەواونابێت

ڕاپۆرتێكی ئەمریكی دەڵێت، “ئەگەر ئەمریكا بشگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئێران وەك هەڕەشەیەك بۆ خۆرهەڵایەتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.”

گۆڤاری “ناشناڵ ئینترێست”ی ئەمریكی ڕاپۆرتێكی لەبارەی پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا لە قۆناغی داهاتوودا بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ و نەمانی ئەویش لە دەسەڵاتدا، پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران وەك پێویست ئاسایی نابنەوە و ڕوو لە باشبوون ناكەن.”

ڕاپۆرتەكە نووسیویەتی، “هەر بڕیارێكی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، بەس نییە، بەڵكو دەبێت ڕێككەوتنەكە موشەكە بالیستییەكانیش بگرێتەوە چونكە هاوشێوەی چەكی ئەتۆمیی مەترسیدارن.”

گۆڤارەكە ئەمریكییەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا دەڵێت، “هەرچەندە ئێران بانگەشەی ئەوە دەكات كە موشە بالیستییەكانی كڵاوەی ئەتۆمییان لێنابەسترێت، بەڵام كێشەكە لە موشەكی ئەتۆمییدا نییە، بەڵكو مەترسیداریی ئەو موشەكانە كێشەیە، بەڵگەش بۆ ئەوە، ئەو وێرانكارییەیە كە دامەزراوەكانی نەوتی سعودیە دوای موشەكبارانكردنیان لەلایەن ئێرانەوە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا بەریكەوت.”

ڕاپۆرتەكە جەختدەكاتەوە “ئەگەر ئەمریكا بشگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئێران وەك هەڕەشەیەك بۆ خۆرهەڵایەتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە، چونكە موشەكی بالیستیی دوورمەودای مەترسیداری هەیە.”

بابەتی پێشتر

نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە چی گەیشتووە؟

بابەتی دواتر

زیانەكانی سوتاندنی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک 20 سەنت لە بەهاکەی چووە سەرەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share