ئەو ژمارە پێوانەییانەی لە هەڵبژاردنی ئەمریكا تۆماركراون

كاندیدی دیموكراتەكان نزیكە لەوەی ببێت بە 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا و كلیلی كۆشكی سپی وەربگرێت، بەڵام ئومێدێكیش هەیە كە ترەمپ بارودۆخەكە پێچەوانە بكاتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە بوونی ژمارەیەكی زۆری پێوانەییە لەم هەڵبژاردنەی ئەمریكا.

تەمەنی كاندیدان.. دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن دوو گەورەترین كاندیدی سەرۆكایەتیی ئەمریكان لەڕووی تەمەنەوە.
ترەمپ لە تەمەنی 70ساڵیدا بوو بە سەرۆكی ئەمریكا، لە تەمەنی 74 ساڵیشیدا كاندیدە بۆ هەمان پۆست، لەبەرامبەریشدا كاندیدی كۆمارییەكان 77 ساڵ تەمەنێتی.

ژمارەی دەنگدەران.. جۆ بایدن 72 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، بەوەش بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی كە لە مێژووی هەڵبژاردنی ئەمریكا هیچ كاندیدێكی ئەو پۆستە ئەو ژمارەیەی لە دەنگ بەدەست نەهێناوە، لەكاتێكدا ژماردنی تەواوەتی دەنگەكان ڕانەگەیەندراوە.

جۆ بایدن بەو ژمارە دەنگە توانی ژمارەی پێوانەیی باراك ئۆباما تێپەڕێنێت كە لە هەڵبژاردنەكانی 2008دا توانی 69 ملیۆن و 498 هەزار و 516 دەنگ بە دەست بهێنێت.

دەنگدانی پێشوەختە.. زیاتر لە 100 ملیۆن دەنگدەر پێش وادەی فەرمیی دەنگدان دەنگی خۆیان دابوو، ئەوەش ژمارەیەكی دیكەی پێوانەیی هەڵبژاردنی 2020ی ئەمریكا بوو.

هەروەها ئەمریكا هەنگاو بۆ ئەوە دەنێت كە ژمارەیەكی پێوانەیی دیكە تۆمار بكات، كە بریتییە لە تێپەڕینی 150 ملیۆن دەنگ لە مێژووی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەدا.

یەكەم سیناتۆری “ڕەگەز گۆڕاو“، سارە ماكبراید یەكەم هاوڵاتیی ڕەگەز گۆڕاوە كە دەنگی بوون بە سیناتۆری لە ویلایەتی دیلاوێر بەدەست هێنابێت.

هەرچەندە لەنێو دەستەی یاسادانانی ئەمریكا كەسانی دیكەی ڕەگەز گۆڕاو هەن بەڵام سارە یەكەم كەسی لەو جۆرەیە بچێتە ئەنجومەنی پیران.

هەروەها مۆری تێرنەر یەكەم كەسە كە وەك “ڕەگەز نادیار“ێك دەچێتە ئەنجومەنی یاسادانانی ئەمریكاوە، كە وەك خۆی دەڵێت، نە لە ڕەگەزی نێرە نە لە ڕەگەزی مێ، وەك نوێنەری ئۆكلاهۆما دەنگی هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتننامەیەکی جیهانی تایبەت بە وزە راگەیاند

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لە پەیمانی جاڕنامەی وزە دەکشێتەوە. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن…
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
زیاتر ببینە

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن

وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن. هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە جەختیكردەوە…
Total
0
Share