میسر واژۆکردنی رێککەوتنێکی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە بەهای 20 ملیار دۆلار راگەیاند

سەرۆک وەزیرانی میسر واژۆکردنی رێککەوتنێکی دارایی لە نێوان وڵاتەکەی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی بەرزکردنەوەی رێژەی سوود.

مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، “رێککەوتنەکە پاکێجێکی دارایی بە بەهای 20 ملیار دۆلار لەخۆگرتووە کە 8 ملیار دۆلاری لە رێگای سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و 12 ملیار دۆلاری دیکەش لە رێگای بانکی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەوروپاوە دابیندەکرێت”.

جەختیلەوەش کردەوە، “ئێمە کاردەکەین بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و دەستەبەرکردنی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانی، ئەوە بێجگە لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بەهێز بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکان لە ماوەی داهاتوودا”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

بابەتی دواتر

کونجی چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share