جارێکی دیکە فڕۆکە نەناسراوەکان سنوورەکانی عێراق و سوریایان بۆردومانکرد

پێگەکانی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمالی نزیک دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆردومانکران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو پێگەی گروپە چەکدارەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریایان بۆردومانکرد، لەگەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز کە ناوچەی ئەلبوکەمالی دێرەزوری کردە ئامانج.

ڕوانگەی سوری ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان چوار هێرشیان لە مانگی ئەیلول تا 8ی تشرینی یەکەم لەو ناوچەیە ئەنجامداوە،

لەو هێرشانەدا سێ ئەندامی گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێران کوژراون کە ڕەگەزنامەیان عێراقی بووە، هەروەها 15 ئەندامیشیان لە ڕەگەزنامەی جیاواز برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
Total
0
Share