کونجی چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات؟

پسپۆڕێکی خۆراکی لوبنانی دەڵێت، “سوودەکانی خواردنی کونجی بێشوومارن، خواردنی دەتوانێت کەمی کالسیۆم، پڕ بکاتەوە زیاتر لەوەی ماست و پەنیر و بەرهەمەکانی شیر دەتوانن بیکەن.”

ڤێرا ماتا، پسپۆڕی خۆراکی لوبنانی باسی لەوەکردووە، کونجی رێژەیەکی بەرزی زینکی تێدایە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و بەرەنگاری نەخۆشییەکان دەبێتەوە و بەرهەمهێنانی کۆلاجینی جەستە زیاددەکات کە تەندروستی پێست و قژ باشتر دەکات.

زۆرێک لە توێژینەوەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کونجی کاریگەری بەرچاوی هەیە لە باشترکردنی کارایی سیستمی بەرگری جەستە و توانای بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکان و هۆکارەکانیان، وەک ئەنفلۆنزا و هەڵامەت و ئەوانی دیکەش.

لەلایەکی دیکەشەوە، رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە و ئاستی چەوری و کۆڵیستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share