بانکی رەشید بۆ مانگی رەمەزان وەرگرتنەوەی قەرز لە هاوڵاتییان و فەرمانبەران رادەگرێت

بانکی رەشید، راگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەی لە هاوڵاتییان و فەرمانبەران بۆ مانگی رەمەزان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە بڕیار و رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا لە مانگی رەمەزاندا قەزری پێشینەکان لە هاولاتییان وەرنەگیرێتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان راگرتنی وەرگرتنەوەی قەرز و پیشینەکان بوو لە هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق.

بابەتی پێشتر

سودانی چەند بڕیارێکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share