ئەمشەو لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک و ئینستاگرام کێشەی تێدادروستبووە و بەکارهێنەران ناتوانن بچنە ناو هەژمارەکانیانەوە.
ئەو کێشەیەی تۆڕەکانی فەیسبوک و ئینستاگرامی سەر بە کۆمپانیای مێتای گرتووەتەوە بە شێوەیەکە بەشێکی زۆر لە هەژماری بەکارهێنەران داخراوەتەوە و لە کاتێکدا هەوڵدەدەیت بچیتەوە ناو هەژمارەکەت ناتوانیت.
تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ لێدوانێکی لەبارەی کێشەکە و کاتی چارەسەری رانەگەیاندووە.