سامسۆنگ تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ ئامێرەكانی داهێنا

كۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ ئامێرەكانی زیادكرد و پەیوەستە بە بابەت و زانیارییە تایبەتەكانی بەكارهێنەرەوە.

لە كاتی لەكاركەوتنی ئامێری مۆبایلەكەتدا، ترست هەبووە لەوەی لە شوێنكاری چاككردنەوە بەجێیبهێڵیت؟ گوماندەكەیت بابەت و زانیارییەكانی ناو ئامێرەكەت ببینن؟ سامسۆنگ ئەو گرفتە چارەسەر دەكات.

لە ڕێگەی تایبەتمەندییەكی نوێوە، كۆمپانیای سامسۆنگ پارێزگاری لە داتا و زانیاری و وێنە و ڤیدیۆكانی بەكارهێنەر دەكات و كاتێك ئامێرەكەت دەبەیتە شوێنكاری چاككردنەوە، “تایبەتمەندیی چاككردنەوە” كارادەكەیت.

ئەو تایبەتمەندییە ڕێگە بە “وەستاكان” دەدات تەنها بەشێكی كەمی زانیارییەكان ببینن و دەستیان نەگات بە وێنە و ڤیدیۆكان، لە هەمان كاتیشدا دەتوانن بە ئاسانی ئامێرەكە چاكبكەنەوە و بەپێی پێویست كار بە ئامێرەكە بكەن و تاقیبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا پەیوەندیی لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانیی دەپچرێت کە ڕەوانەی سەر مانگی کردووە

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانی پچڕاوە کە ڕەوانەی سەر مانگیان کردووە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هاوسەنگیی خولگەی مانگ،…
Total
0
Share