مارک زوکەر بێرگ: ئارامبن چەند خولەکێکی دیکە هەموو شتێک چارەسەر دەبێت

مارک زوکەر بێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، ئارامبن چەند خولەکێکی دیکە هەموو شتێک چارەسەر دەبێت

لەبارەی لەکارکەوتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیای مێتا (فەیسبووک، ئینستاگرام، سرێدز)، مارک زوکەر بێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئارامبن چەند خولەکێکی دیکە هەموو شتێک چارەسەردەبێت.

ئەم ئێوارەیە لە تەواوی جیهاندا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و سرێدز لەکارکەوتن، کاتێک خاوەنی هەژمارەکان دەیانەوێت هەژمارەکانیان بکەنەوە دەکرێنە دەرەوە، ئەوەش نیگەرانی لای بەکارهێنەران دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک و ئینستاگرام کێشەی تێکەوت

بابەتی دواتر

سودانی چەند بڕیارێکی بۆ مانگی رەمەزان دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share