دوای مۆبایل و كاتژمێر، ئەڵقەی زیرەك دروستدەكرێت

لە پاش دروستكردنی مۆبایلی زیرەك و دواتریش كاتژمێری زیرەك، لەئێستادا كۆمپانیا گەورەكانی بواری تەكنەلۆجیا كار لەسەر دروستكردنی ئەڵقەی زیرەك دەكەن.

كۆمپانیای سامسۆنگ دروستكردنی ئامێری (Galaxy Ring)ی نوێی ئاشكراكرد، كە ئەڵقەیەكە و بە ئاسانی لەدەستدەكرێت.

بە دروستكردنی (Galaxy Ring) سامسۆنگ دەبێتە یەكەمی كۆمپانیاكانی بواری مۆبایل، كە بچێتە ناو جیهانی دروستكردنی ئەڵقەی زیرەكەوە و بڕیارە لە 24ی ئەم مانگەوە بە نرخی 400 دۆلار بۆ هەمووان بەردەست بێت.

تایبەتمەندییەكانی ئەڵقەكە
بەپێی پێگەی ئیندپێندت، ئەڵقەی Galaxy بەهێز و ساكارە و، بە زیرەكیی دەستكرد پاڵپشتی كراوە و بەهۆیەوە چاودێریی (خەوتن، رۆیشتن، راكردن، لێدانی دڵ و پلەی گەرمای جەستە)ت دەكات.

دوای ئەوەش دەتوانێت شیكاری بۆ سەرجەم پێوەرە تایبەتەكانت بكات و ئەنجامێكت پێبدات دەربارەی ئاستی وزەت و پێشكەشكردنی رێنوێنیی تەندروست.

ئەڵقەی گالاكسی، كێبڕكێی ئەڵقەی كۆمپانیای (ئۆرا)ی پێشەنگی بوارەكە دەكات، كە پشتدەبەستێت بە بەشداریی مانگانە بە بەهای 6 دۆلار، لەكاتێكدا ئەڵقەی گالاكسی بەشداریی مانگانەی نییە، ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ خوازیاران و بەكارهێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جاڵجاڵۆکەکانی گەڕان چۆن کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیارییەکان لەناو ملیۆنان پێگەدا؟

لە ئێستادا، ئاماژەکانی گەڕان لەناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا کارئاسانیی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە، ئەو ئاماژانە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی زانیاری…
Total
0
Share