یەکەم کەشتیی ئاسمانیی کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکات رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) رایگەیاند، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پلان دادەنێت لە ساڵی 2027 دا کەشتییەکی ئاسمانی رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات کە بە وزەی ئەتۆم کاردەکات.

بیل نیلسۆن سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا لە کۆنگرەی ناشنال هاربۆر رایگەیاند، “لەگەڵ ئاژانسی توێژینەوە و گەشەپێدانی سەر بە سوپای ئەمریکا بەشداری دەکەین لە گەشەپێدانی بزوێنەری کەشتییە ئاسمانییەکان دەکەین بە شێوەیەک بتوانرێت بە بە وزەی ئەتۆم کاربکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەوڵدەدەین لە ساڵی 2027 ئەو کەشتییە ئاسمانییە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکەین”.

باسیلەوەشکرد، “کارکردنی بزوێنەری کەشتیییەکان بە وزەی ئەتۆم چەندین سوودی هەیە، هێزێکی زیاتریشی پێدەبەخشرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا پەیوەندیی لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانیی دەپچرێت کە ڕەوانەی سەر مانگی کردووە

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانی پچڕاوە کە ڕەوانەی سەر مانگیان کردووە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هاوسەنگیی خولگەی مانگ،…
Total
0
Share