وەزیری دارایی: لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکەین

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکەین”.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ئاراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی هەرێم کورتەیەکی لەسەر دواین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو، تیشکی خستە سەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە کردووە.
ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوومان ناردووەو لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت .
وەزیری دارایی هەرێم دەشڵێت، “هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوو کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان”.
بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال تەرخانکرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانان زیاتر بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share