خالید شوانی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی وایکردووە مووچەی فەرمانبەران بدرێت

خالید شوانی

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر پرسی مووچە پڕۆژەیاسای بودجەی تێپەڕاند و وای کرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت و کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی چارەسەرکرد.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەستورین و دادگاکە پشت بە دەستور دەبەستێت و ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کام لایەنی سیاسی بڕیارەکەی پێ پەسەند دەبێت یاخود پێی پەسەند نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تانەدان لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی زۆر ئاساییە و لەماوەی رابردوودا زۆرینەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەلایەن هێزە سیاسییەکانی عێراقەوە تانەی لێدراوە و ئەوەش شتێکی ئاساییە.

لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، خالید شوانی ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تەواو دەستورین و لەسەر ئەو بڕیارانە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پابەندین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵاتەکەمان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان-ـەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی سكرتێر…
Total
0
Share