حکومەتی عێراق 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال تەرخانکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی 50 ملیار دیناری بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی قەزای شەنگال تەرخانکرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای کرد، کە لە قەزای شەنگال لە رۆژئاوای پارێزگاکە بەڕێوەچوو”.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، “حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان لە خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی هەلی کار و چارەسەرکردنی هەژاری و چاکسازیی ئابووری”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە قەزای شەنگال پەیامێکە بۆ خەڵکی قەزاکە سەبارەت بە ئامادەیی حکومەت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانیی ئاوەدانکردنەوە، لەلایەن حکومەتەوە بڕی 50 ملیار دینار بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی دەشتی شەنگال و نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی تەرخاندەکرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو سەنتەری شار بوەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (تەنانەت ئەوانەشی کە کۆدیان بۆ کراوە) دەکەینەوە، کە…
Total
0
Share