پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کەلەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەشی پۆلیسی دوکان و بەکرەجۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن لەگەڵ هەریەکە لە تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر بڕێک لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، لە چالاکیی یەکەمدا پۆلیسی دوکان كەسێكیان بەناوی (ف ، م ، ع ) دەستگیركرد، كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە و دوای پشكنین دەركەوتووە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.

لەچالاکیی دووەمدا بەشی پۆلیسی بەکرەجۆ تۆمەتبارێک کە بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرابوو دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە ناوی (م ، ف ، ع)ە و  لەدایكبوی 1993یە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک…
Total
0
Share