بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، خوای گەورە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەكی قبووڵكردبێ و جەژنی خێروخۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت و هیوادارم ئەم جەژنە، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی كەموكوڕییەكان و باشتركردنی حكومڕانی و ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.

سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، “لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەكڕیزیی نێوان گەلەكەمان دەكەمەوە لەپێناو بەهێزكردنی قەوارەكەمان و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمەكەماندا هەر لەجەژن و شادی و سەرفرازیدا بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران…
Total
0
Share