پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا چۆنییەتی خێراتركردنی پڕۆسەی جیاكردنەوە و كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتن لە زەوییەكان بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا گفتوگۆی لەبارەوە دراوە و هاوكات بڕیار لەبارەی دروستكردنی خانوو لەسەر زەوی (دابەش دوو)درا بەو مەرجانەی كە لە بڕیارەكەدا دیاریكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی شارەوانی كۆبووەوە و دوو بابەتی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە كە بریتیبوون لە چۆنییەتی خێراتركردنی پڕۆسەی جیاكردنەوە و كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتن لە زەوییەكان بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا و بەپێی راپۆڕتی لیژنەی پێكهاتوو لە سەرۆكایەتیمان كە داوا دەكەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پەلەبكەن لە وەڵامدانەوەی سەرۆكایەتیمان تا بتوانێت رێكارەكانی جیاكردنەوە و یەكگرتنی ئەو زەوییانەی كە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت ئەنجامبدات لەگەڵ خێراتركردنی میكانیزمی كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتنی زەوییەكان بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتوو، یەكێك لەو بڕیارانەی كە ئەمڕۆ واژووكرا و بەپێی دواڕاپۆرتی لیژنەی پێكهاتوو لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بڕیاری لەسەر درا و بریتیبوو لە دروستكردنی خانوو لەسەر زەوی (دابەش دوو) بەو مەرجانەی كە لە بڕیارەكەدا دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم پێچەوانەی عێراق پێشبینیی باران و بەفر دەكات

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له ‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌، ‏شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌،…
Total
0
Share