بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە نۆ کەس برینداربوون

لەسەر رێگای پێنجوێن ـ سەیدسادق بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە 9 کەس برینداربوون.

نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان/پێنجوێن، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویردەوە، لەسەر رێگای پێنجوێن ـ سەیدسادق بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە 9 کەس برینداربوون، پاش ئەوەی بریندارەکان گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، لەلایەن پزیشکان و تیمی فریاکەوتن و کارمەندانی نەخۆشخانەوە کاری پێویستیان بۆ کرا.

ئاماژە بەوەش دەکات، شەش لە بریندارەکان نێردرانەوە بۆ ماڵەوە و سیانی تریان بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییان رەوانەی سلێمانی کران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەكان لە كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابیندەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم چەند بڕیارێیكی نوێی دەركرد و یەكێك لە بڕیارەكان دابینكردنی كارەبای بەردەوامە بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share