جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، رۆژی 10ی حوزەیران رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە و هیوادارین هیچ بەربەستێک نەبێت لەبەردەم بەڕێوەچوونیدا.
کلاودیۆ کۆردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هیوادارن هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ بەربەستێکی دیکە بەڕێوەبچێت و دەشڵێت، “بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی پشتگیری لە هەر کاتێکدا پێویستییەک هەبێت بە ئێمە.”