پەروەردەی عێراق: شێوازی دروستکردنی خوێندنگا نوێیەکان جیاواز دەبێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایدەگەیەنێت، شێوازی دروستکردنی خوێندنگا نوێیەکان جیاواز دەبێت و گرنگی زیاتر بە هۆڵی شانۆ و تاقیگە دەدرێت.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “کارمان کردووە بۆ دروستکردنی خوێندنگای نوێ لە وڵاتدا لە چوارچێوەی دیزاینێکی نوێدا کە خۆیان لە گرنگیدان و زیادکردنی هۆڵی تاقیگە، شانۆ و گۆڕەپاندا دەبیننەوە لەگەڵ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆیان”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، وەزارەتەکەیان گرنگییەکی زۆر بەو لایەنانە دەدات چونکە بەشێکی سەرەکییە لە ژینەگەی خوێندنگاکاندا و دەشڵێت، “لە هەوڵداین بۆ بەروەپێشبردنی خوێندنگاکان بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ پاڵپشتیکردنی ئەنجومەنی دایکان و باوکان”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق: هیچ هێزێکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق بوونی نییە

بابەتی دواتر

یۆنامی: هیوادارین هیچ بەربەستێک لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share