بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمریکی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ 216 ملیۆن و 98 هەزار و 544 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.
لەو بڕە، 38 ملیۆن و 220 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 177 ملیۆن و 878 هەزار و 544 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، زیادکردنی بڕی کاش کاریگەری باش و بەرچاوی هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.
جەبار گۆران راشیگەیاند، بردنەوەدەرەوەی دۆلار بە قاچاخ و جێبەجێنەکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی لە ماوەی رابردوودا کاریگەری هەبووە لەسەر دانەبەزینی بەهای دۆلار و پێشبینیشیکرد، بەهای دۆلار لە نزیک 145 هەزار دیناردا جێگیر ببێت.
لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم هاوتای 149هەزار و 950 دینارە.