قەزای سێمێل.. لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ کەس بوونە قوربانی

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگای رزگاری سەر بە قەزای سێمێل کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر 2:00 ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای رزگاری سەر بە قەزای سێمێل شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

باسیلەوەشکرد، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە یەکێکیان کە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانە بە ناوی ئیدریس رەمەزان گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ئەو 19 هەزار گوێرەکەیەی لە بەرازیلەوە هاوردەکراون هیچ نەخۆشییەکیان نەبووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بە بینینی پڕۆژەی زانستی گەنجانمان هێندەی تر سووردەبین لەپشتگیریکردنیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share