وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: ئەو 19 هەزار گوێرەکەیەی لە بەرازیلەوە هاوردەکراون هیچ نەخۆشییەکیان نەبووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو 19 هەزارە گوێرەکەیەی بە کەشتی لە بەرازیلەوە هاوردەی عێراق کران پشکنینی تەندروستییان بۆ کراوە و هیچ نەخۆشییەکانیان نەبووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو 19 هەزار گوێرەکەیەی لە بەرازیلەوە هاوردەی عێراق کران، دوای کەرەنتینکردنیان پشکنینی تەندروستییان بۆ کراوە و دەرکەوتووە هیچ جۆرە نەخۆشییەکیان نییەو پێناسی تایبەتیان بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوردەکردنی ئەو ژمارە ئاژەڵە بۆ عێراق لەپێش هاتنی مانگی رەمەزان کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی گۆشتی سوور دەبێت.

 

هاتنی ئەو ژمارە ئاژەڵە لە رێگەی کەشتییەوە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش پاش ئەوەی کەشتییەکە بۆ وەرگرتنی پشووی کەشتیوانەکانی لە یەکێک لە کەناراوەکانی ئەفریقا بۆ ماوەیەک لەنگەری گرت، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لەو شارەدا.

دواتریش ئەم رووداوە ناڕەزایەتیی تیمە پزیشکییەکان و رێکخراوەکانی مافی ئاژەڵانی لێکەوتەوە و هاوردەکردنی ئاژەڵیان بەم شێوازە بە نەگونجاو وەسفکرد.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی دووەمین کۆبوونەوەی لایەنەکانی کەرکوک لەگەڵ سودانی

بابەتی دواتر

قەزای سێمێل.. لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی سێ کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share