گەشتكردن بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران ڕادەگیرێت

بەرپرسانی ئێران بڕیاردەدەن گەشتكردنی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕابگرن.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نوسراوێكدا ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەكاتەوە كە بەنیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان سەردانی ئێران بكەن، لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاگاداركراونەتەوە كە بەبۆنەی مانگی موحەڕەم بەتایبەت لە ڕۆژانی (تاسوعا و عاشورا) کە دەکاتە ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممە (7 و 8ی 2022/8) ڕێگانادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتەكە ئەنجامبدەن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێلی تایبەت، گەشتیاران هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی دەتوانن بۆ ئەو وڵاتە بپەڕنەوە.

بابەتی پێشتر

جەیمس وێب کۆنترین و دوورترین ئەستێرەی گەردوونمان پیشاندەدات

بابەتی دواتر

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: ناتوانین بەزۆر یەکپۆشی بەسەر خوێندکاراندا بسەپێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ سێشەممە کەمێک بەرزبووەوە.…
Total
0
Share