قوباد تاڵەبانی: بە بینینی پڕۆژەی زانستی گەنجانمان هێندەی تر سووردەبین لەپشتگیریکردنیان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بەبینینی بیرۆکە و پڕۆژەی زانستی منداڵ و گەنجانمان لەبوارە جیاجیاکان، هێندەی تر سووردەبین لەپشتگیریکردنیان.

ئەمڕۆ شەممە قوباد تاڵەبانی بەشداریی لەپێشانگایەکی زانستیی خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی شاری سلێمانیدا کرد کە لەزانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.

لە پێشانگاکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە بینینی بیرۆکە و پڕۆژەی زانستی منداڵ و گەنجانمان لەبوارە جیاجیاکان، هێندەی تر سووردەبین لەپشتگیریکردنیان تاکو زیاتر پەرە بەتوانای داهێنان بدەین.

باسیلەوەشکرد، ماوەی ساڵێکە لەم بوارەدا دەستمان بۆ چەندین پڕۆژە بردووە، هەر لەشۆڕشی کۆکردنەوەی داتاوە بگرە، هەتا کۆڕبەندی داهێنان و کارسازی، بەمەبەستی ئەوەی بتوانین بیرۆکەی داهێنەرانەی گەنجانمان لەخەونەوە بکەین بە واقیع و گەنجانمان، نەک تەنها ببنە خاوەن کاری خۆیان، بەڵکو بتوانن هەلی کار بۆ گەنجانی تریش دەستەبەر بکەن و ئێمەش هەمیشە پشتیوان دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند،…
Total
0
Share