لەسەر رێگای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەڵەک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 10:45 لەسەر رێگای قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەڵەک لە نزیک گوندی قادسی مەزن لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و بارهەڵگرێک روویداوە.
ئاشکراشیکرد، پێنج کەس لە رووداوکەدا گیانیان لەدەستداوە کە پێکهاتوون لە سێ ژن و یەک پیاو و یەک منداڵ.