داعش هێرشێكی بۆسەر گوڵاڵە ئەنجامدا

پاشماوەی چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر خاڵێكی ئەمنیی سوپای عێراق لە گوڵاڵە ئەنجامدا.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، سوپا و هێزە ئەمنییەكان بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە.

هێرشەكە بۆسەر خاڵێكی ئەمنی سەر بە فەوجی مغاویر- فیرقەی یەكەمی سوپای عێراق بووە لە گەڕەكی تەجنید-ی دەوروبەری شارۆچكەی گوڵاڵە و بەهۆیەوە سەربازێك برینداربووە.

هێرشەكە لەلایەن یەكەكەی سوپاوە بەرپەرچدراوەتەوە و بەهۆیەوە چەكدارەكانی داعش پاشەكشەیان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
Total
0
Share