ژنێکی کورد لەلایەن براکانییەوە بە چەقۆ کوژرا

وێنە: ئەرشیف

ژنێکی تەمەن 33 ساڵ لە گوندی “باوەزێڕ”ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن براکانییەوە بە پاساوی شەرەف بە چەقۆ کوژرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشكرایانکردووە، “ئەو ژنە ناوی سەحەر ڕەزایی بووە و دایکی دوو منداڵە، بەڵام بەهۆی ئەوەی براکانی گومانی بوونی پەیوەندییان لێکردووە، بە چەقۆ کوشتوویانە”.

ئەو ژنە گەنجە ماوەی دوو ساڵە مێردەکەی مردووە و سەرپەرشتیی منداڵەکانی لە ئەستۆدا بووە و بەخێویکردوون.

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پرسەی ژنەکە بەبێ بوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچووە و ڕێگەیان نەداوە هیچ کۆبوونەوەیەک بۆ کوژرانی بکرێت.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی تەنها ساڵێکدا 44 ژن و کچی کورد لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون و زیاتر لە 10 حاڵەتی کوشتنەکانیش پەیوەندییان بە پاساوی “شەرەف پارێزی”ـیەوە هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە مووچەخۆران لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا ئاگاداردەكرێنەوە

بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری سەرجەم كارگێڕیی خوێندنگەكانی خوێندنی كوردی دەكەینەوە كە سبەی دووشەممە 17ی ئادار…
زیاتر ببینە

هەولێر.. زیندانیانی شیلادزێ و 75 زیندانیی دیکە بەدروشمی “ئازادی یان مردن” مانگرتنیان ڕاگەیاند

نوێنەری زیندانیانی بادینان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کردووە ڕایگەیاندووە، چالاکوانە ئەشکەنجەدراوەکانی شێلادزێ بە دروشمی…
Total
0
Share