راپۆرتێک: خەرجی ساڵانەی ئەنجومەنی نو‌ێنەران 581 ملیار دینارە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، خەرجی ساڵانەی ئەنجومەنی نوێنەران 581 ملیار دیناری ساڵانەیە بۆ خەرجییەکانی، لەو بڕەش 474 ملیار دیناری بۆ مووچەیە.

مەنار عوبەیدی سەرۆکی دەزگای عێراقی داهاتوو بۆ توێژینەوە و راوێژکاری ئابووری لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران ساڵانە پێویستی بە بڕی 581 ملیار دینار لە بوودجەی عێراق هەیە بۆ خەرجییەکانی، لەو بڕەش 474 ملیار دیناری بۆ مووچەیە، هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ساڵانە ملیارێک و 800 ملیۆن دینار و مانگانە 150 ملیۆن دینار و رۆژی پێنج ملیۆن دینار خەرجیی هەیە.

ئاشکراشیکرد، بە پشتبەستن بە تێکڕای نرخی نەوت، ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 75 دۆلار هەژماربکرێت و هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ساڵانە پێویستی بە پارەی 18 هەزار بەرمیل نەوت هەیە، مانگانەش پارەی هەزار و 500 بەرمیل نەوتی دەوێت و لە رۆژێکدا پارەی 50 بەرمیل نەوت.

بە وتەی ئەو شارەزایە، ساڵانە پارەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەڕوات مانگانە 500 هەزار بەرمیل نەوت و رۆژانە پارەی 17 هەزار بەرمیل نەوتی پێویستە.

بابەتی پێشتر

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە ساڵی 2024دا لە زۆرینەی وڵاتەکان نرخەکان دادەبەزن

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share