وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە ساڵی 2024دا لە زۆرینەی وڵاتەکان نرخەکان دادەبەزن

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، وەزارەتەکەی پێشبینی دەکات لە ساڵی 2024دا نرخی شمەک لە 80%ی وڵاتانی جیهان داببەزن.

جانێت یلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندیی وڵاتانی جی 20، ئاماژەی بەوەدا چاوەڕوانییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە سەبارەت بە پاشەکشەی بەرفراوانی ئابوری جیهانی لە ساڵی 2023دا بەدەستنەهاتووە.

باسی لەوەشکرد، لەبری ئەوە گەشەی ئابووری گەیشتووەتە 3.1%، کە باشتر بووە لەوەی پێشبینی دەکرا، هەڵاوسان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، پێشبینیش دەکرێت لەمساڵدا نرخەکان لە نزیکەی 80%ی وڵاتان بەردەوام بن لە دابەزین.

ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە رەچاوکردنی مەترسییەکانی بەردەم ئابوری جیهانی و چاودێریکردنی ئاستەنگە ئابورییەکانی هەندێک وڵاتی سەربەخۆ، بەڵام ئابووری جیهانی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

روونیشیکردەوە کە هەڵاوسان لە ئەمریکاش بە بەراورد بە پێشتربە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕی کار بەهێزبووە.

بابەتی پێشتر

3 نیشانەی ئاگادارکردنەوەی شێرپەنجە لە کاتی نانخواردن دەردەکەون

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: خەرجی ساڵانەی ئەنجومەنی نو‌ێنەران 581 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share