دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممە هەڵبگیرێت.

دانیشتنەکە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر رەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، کە هاوپێچ و تەواوکەری رێککەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بوو.

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە (23)ی ساڵی 2015ی تەواوکرد.

هەروەها پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی یەکەمین هەمواری یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە (25)ی ساڵی 2016ی تەواوکرد.

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی و بە ئامادەبوونی 171 ئەندامی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەكی ئابوری: عێراق لەبەردەم هەلی زیادبوونی داهاتە نەوتییەكاندایە

شارەزایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، سەرەڕای كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان عێراق سوودمەنددەبێت لە زیادبوونی داهاتی نەوت لە ئاكامی بەرزبوونەوەی نرخییەوە. محەمەد…
Total
0
Share