لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەرئەنجامی ئەو یارییە ناتەندروستە بوو كە بە كورسیی پێكهاتەكانەوە لە پەرلەمان دەكرا، جەختیشیکردووەتەوە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا لەگەڵ ئەوەدایە كە پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لە پەرلەمان هەبێت.”
لوقمان وەردی ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی چوار بازنەیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەستەبەری هاوسەنگیی جوگرافی دەكات و رێگەنادات هیچ پارێزگایەك مافی پارێزگایەكی دیكە پێشێل بكات، ئەمە جگە لەوەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، جارێكی دیكە دەستەبەری هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەرد لە هەرێم دەكات.