بەنزین لە سلێمانی هەرزاندەكرێت

ئەمڕۆ نرخی هەموو جۆرەكانی بەنزین لە شاری سلێمانی هەرزاندەكرێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی هەر لیترێك بەنزین لە شاری سلێمانی 25 دینار دادەبەزێت.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، بەنزینی نۆرماڵ لیترێكی لە 875 دینارەوە بۆ 850 دینار دادەبەزێت و لیترێك بەنزینی موحەسەن لە 1075 دینارەوە بۆ 1050 دادەبەزێت و بەنزینی جۆری نایابیش لیترێكی لە 1225 دینارەوە بۆ 1200 دینار دادەبەزێت.

لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە، بەهمەن قادر وتی، “زۆربوونی بەنزینی بازرگانی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا و كەمبوونەوەی خواست و دابەزینی بەهای بەنزین لە بازاڕی وزەی جیهاندا، وایانكردووە نرخی بەنزینی بازرگانی بە چەند قۆناغێك داببەزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دوو ناوچەی سەركردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەكاردەبن

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای وەزارەت و كۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی تیمی راوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە…
Total
0
Share