سه‌رۆكایه‌تیی هەرێم دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە داوایان لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ‏كردبێت بۆ ناوبژیكردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ده‌رباره‌ی هه‌واڵێک گوایه‌ نووسینگەی ‏سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای لە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ‏كردووه‌ بۆ ناوبژیكردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ‏ته‌واوی ناڕاست و دروستكراوه”.

جەختیشی كردووەتەوە، “هیچ لێدوان و ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وا له‌ نووسینگه‌ی ‏ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه”‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ مووچەخۆران: لەکاتی مووچە وەرگرتن ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی گونجاو پارک بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تێبینی کراوە لە بەشێک لەو کەسانەی مووچەکانیان وەردەگرن، بەشێوەیەکی نادروست و نایاسایی لە نزیک…
Total
0
Share