وەزیری دارایی عێراق: لە رۆژە پشووەکانیشدا رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبن

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، رۆژانی هەینی و شەممە لە فەرمانگە ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەوام ئاسایی دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژانی شەممە و هەینی بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی شوبات، دەوام لە فەرمانگە ژمێریاییەکاندا ئاساییە.

سێشەممەی رابردوو، 20ی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share