ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر تێدەپەڕێت

لە رێکەوتی 12 ی کانوونی یەکەمی 2022 فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ دوای مانەوەی بۆ نزیکەی دوو مانگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا شەهید بوو.

لە رێکەوتی 19ی تشرینی یەکەمی 2022 لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکێکی فەرمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربوو و مولازم زوھێر محەمەد شەھید بووە و حەوت پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەشكۆوە ساڵڕۆژی ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر” دەكاتەوە و لە کاتژمێر 3:00 ی دواینیوەڕۆ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی رێورەسمێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی…
Total
0
Share