کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە، سبەینێش بە هەمان شێوە ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە و کەمێک بەفریش لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم راگەیەندراوی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمەبارانی کەم کەم هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی هەڵەبجە دەکات

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەکێتی: ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share