قوباد تاڵەبانی سەردانی هەڵەبجە دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات.

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی حکومەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن و چەند شوێنێکی پارێزگاکە بەسەردەکەنەوە.

بڕیارە لەسەرەتای سەردانەکەیاندا لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ ئەندامانی یەکە کارگێڕییەکاندا گفتوگۆبکەن.

پاش ئەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکە دەکەن بەمەبەستی پێدانی یەکەم ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگاکە کە ژمارە 23 یە.

دواتر بناغەی پرۆژەیەک دادەنێن کە دروستکردنی پردێکە و رێگای نێوان پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان کورت دەکاتەوە، بڕیارە لەماوەی دووساڵدا کارەکانی تەواوبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی ئەو کاتژمێرانەوە دەدرێت کە گوایە شەکرە دەپێون

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share