نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی 1.1%  بەرزبووەوە.

نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 87 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 1.1% و گەیشتووەتە 77.91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی برێنت 69 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.8% و گەیشتە 83.03 دۆلار.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هۆکاری جێگیرنەبوون و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو پەرەسەندنی ئەو گرژییانەیە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن.

بابەتی پێشتر

نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازی: ئەمڕۆ ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین

بابەتی دواتر

هۆشداری لەبارەی ئەو کاتژمێرانەوە دەدرێت کە گوایە شەکرە دەپێون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share