هۆشداری لەبارەی ئەو کاتژمێرانەوە دەدرێت کە گوایە شەکرە دەپێون

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا هۆشداری دایە بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەک یان ئەڵقەی زیرەک کە بانگەشەی پێوانەکردنی ئاستی شەکری خوێن دەکەن بەبێ وەرگرتنی نمونەی خوێن.

ئیدارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کاردەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی رێگە نەدرێت بە دروستکەران و دابەشکاران و فرۆشیاران کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرهەمەکە نەخەنە بازاڕەوە کە بانگەشەی پێوانەکردنی ئاستی شەکری خوێن دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەم ئامێرانە جیاوازی زۆریان هەیە لە ئامێرەکانی پێوەرەکانی گلوکۆزی خوێن کە لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانەوە پەسەندکراون و پێست کون دەکەن و نمونەی خوێن وەردەگرن.

جەختیشکراوەتەوە، رێگەی بە هیچ کاتژمێرێکی زیرەک یان ئەڵقەیەکی زیرەک نەداوە کە مەبەست لێی پێوانەکردن یان خەمڵاندنی گلوکۆزی خوێن بێت، هاوکات، سەلامەتی و کاریگەرییەکەی هەڵنەسەنگاندووە.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە خوێندنەوەی نادروستی ئاستی شەکری خوێن دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵە لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکەدا، لەوانە خواردنی ژەمی نەگونجاو لە ئەنسۆلین یان دەرمانی دیکە کە بە خێرایی ئاستی شەکر دادەبەزێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی هەڵەبجە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share