ڤلادیمێر پوتین دانینا بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسکی هەرێمی دۆنباس

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین مەرسومی داننان بەسەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسکی هەرێمی دۆنباسی سەربە ئۆکرانیای واژووکرد.

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمێر پوتین بە ئامادەبوونی دینیس پوشلین سەرۆك كۆماری دۆنیتسك و بیۆنید پاشیچنیك سەرۆك كۆماری لۆگانسك، مەرسومی دانپێدانانەکەی واژووکردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا پوتین ڕێککەوتنی هاوکاری و یارمەتیدانی لەنێوان ڕوسیا و ئەو دوو وڵاتەدا واژووکرد.

پێشتر کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین داندەنێت بەسەربەخۆیی هەردوو ناوچەی دۆنیتسك و لۆگانسك لە هەرێمی دۆنباس کە لە ئۆکرانیا جیابوونەتەوە.

کۆشکی کریملن ئاشکرایکردبوو، “ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە، پێێراگەیاندوون کە لەداهاتوویەکی نزیکدا مەرسوومی تایبەت بە دانپێدانانی ئەو دوو ناوچەیە واژوودەکات”.

هەر ئەمڕۆش دینیس پوشلین سەرۆك كۆماری دۆنیتسك و بیۆنید پاشیچنیك سەرۆك كۆماری لۆگانسك كە هەردوو وڵاتەکە ساڵی 2014 لە ئۆكرانیا جیابوونەتەوە و هیچ وڵاتێك تا ئێستا دانی پێدانەناون، لە دوو پەیامی ڤیدیۆییدا داوایان لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا كرد دان بەو دوو وڵاتەدا بنێت و لە كاروباری بەرگری و سەربازیدا زیاتر هاوئاهەنگبن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پوتین لەگەڵ هەردوو ئەنجومەنی دۆما و ئاسایشی ڕوسیادا لەبارەی ئەو دوو داوایەوە كۆبووەوە. دوای كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لەبارەی داننان بە سەربەخۆیی هەردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك-ـەوە بڕیاردەدات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا.. هەفتانە 50 ‘دەستدرێژیی سێكسی’ لە خانەكانی بەساڵاچوواندا دەكرێت

لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، “هەفتانە 50 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە خانەكانی بەساڵاچوواندا تۆماردەكرێت.” لە ساڵی 2018ـەوە، حكومەتی…
Total
0
Share