سوپای ئەمریكا 6000 كەسی ژەهراویكرد

هێزی دەریایی ئەمریكا، شەش هەزار كەسی بە هەڵە ژەهراویكرد و هۆكارەكەی بۆ “گەندەڵی” دەگەڕێندرێتەوە.

ڕووداوەكە لە بنكەی پێرل هاربەر لە هاوای ڕوویداوە، ژەهراویبوونەكە لە ڕێگەی دزەكردنی سووتەمەنیی فڕۆكە و تێكەڵبوونی لەگەڵ ئاوی خواردنەوەدا بووە.

بەپێی میدیای ئەمریكی، سووتەمەنیی فڕۆكە بە شێوەیەكی خراپ هەڵگیراوە و بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و كەمتەرخەمییەوە، تێكەڵ بە ئاوی خواردنەوە بووە و شەش هەزار كەس ژەهراویبوون، ناچارانە سوپای ئەمریكا هەزاران كەسی لە خێزانی سەربازانی بنكەكە دوورخستووەتەوە.

زانیارییەكان دەڵێن، شەش هەزار كەس بەهۆی بەكارهێنانی ئەو ئاوەی ژەهراویبووە، تەندروستییان تێكچووە و تووشی گێژبوون و ڕشانەوە و دەركەوتنی پەڵە لەسەر پێست و نیشانەی تری تەندروستی بوون.

بابەتی پێشتر

لە یەك مانگدا توركیا دەیان ڕۆژنامەنووسی دەستگیركردووە كە زۆربەیان كوردن

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح لە مەككەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share