دوو کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بازرگانیکردن بەمرۆڤ رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە، لە سنووری ئاسایشی رۆژئاوا، توانیان حەوت کەس دەستگیر بکەن، کەبەقاچاغ لەناو ئۆتۆمبێلکدا شاردرابوونەوە و هەوڵدەدرا بەنایاسایی سنوور ببەزێنن.

ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکانی ئاسایش دوای چاودێریکردن وبەدواداچوون بە بڕیاری دادوەری لێکۆلێنەوەی ئاسایش لە رۆژی 19ی ئەم مانگە توانییان هەردوو تۆمەتبار کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لەجۆری(هایلۆکس)ی بێ سەرەتا، بەشێوەی قاچاغ و پاسپۆرتی ساختە و پلە و ناسنامەی سەربازی بەمەبەستی گواستنەوەی حەوت کەسی بیانی بەکارهێنراوبوون دەستگیربکەن.

باس لەوەش دەکات، دەستگیرکرا بەسەر دەمانچەیەکی بێمۆڵەت و سەرجەم پاسپۆرتەکانی تۆمەتباران کە بە نایاسایی سنووریان بەزاندبوو.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بەمرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012ی هەرێمی کوردستان راگیراون.

 

 

بابەتی پێشتر

زۆرترین بڕی باران لەکام شوێنی هەرێم باریوە؟

بابەتی دواتر

بۆچی ئەنجامدانی پشكنینی خوێن لە نەخۆشخانە باش نییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار گەیشتەوە سلێمانی

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتی، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share